ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سایەی ئاڵۆزییە جیهانییەکان دەستپێدەکات

ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە بەشداریی نزیکەی 130 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت دەستپێدەکات، لە کاتێکدا رێکخراوەکە رووبەڕووی قەیرانی دارایی و بێمتمانەیی بووەتەوە.

سەرەکیترین تەوەری گرنگەشەکانی ئەمساڵ بریتین لە فراوانبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی جەنگی ئۆکرانیا، لەگەڵ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد (AI) و پێویستیی دۆزینەوەی بەربەستێک بۆ رێگری لە کارەساتی جیهانی.

لە کۆبوونەوەکانی ئەمساڵدا، بەشێک لە سەرکردە دیارەکان بە شێوازی جیاواز بەشدار دەبن؛ دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشدار دەبێت، لە کاتێکدا شی جینپینگ سەرۆکی چین و مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن و ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی عەباس لە رێگەی ڤیدیۆوە وتارەکەی پێشکەش بکات.

 لە هەمان کاتدا مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وتاری خۆیان ئاڕاستەی کۆمەڵەی گشتی دەکەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *