ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەمریکا و عیراق جەخت لە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ گرژییەکانی ناوچەکە دەکەنەوە

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و ستیڤن ڤەیگن ھەڵسوڕێنەری کاروباری  تیمی نێردەی ئەمریکا لە عیراق، جەخت لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و چارەسەری دیپلۆماسی دەکەنەوە بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکانی ناوچەکە.

بەپێی راگەیاندنی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاریکاری هاوبەش لە تەواوی بوارەکانی کرا، بەشێوەیەک ببێتە هۆی پتەوکردنی هاوبەشیی لە نێوان هەردوو وڵات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرایەوە و تیایدا دووپاتیان لە گرنگی گفتوگۆ و چارەسەری دیپلۆماسی بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکان کردەوە، کە خزمەت بە ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە دەکات و بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەش دەپارێزێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *