داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دینارە
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 29ی8ی2026 تا 4ی9ی2026، بڕی 5 ملیار و 845 ملیۆن و 428 هەزار و 395 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك ، بڕی 5 ملیار و 845 ملیۆن و 428 هەزار و 395 دینار بووە و 78%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت




