مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانیی گینیس بۆ پڕۆژەی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت ڕوێنراو لەناو کەمپی زانکۆى سلێمانیدا پیرۆزبایى ئاڕاستەى سەرۆکایەتی زانکۆى ناوبراو و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ
بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانیی گینیس بۆ پڕۆژەی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت ڕوێنراو لەناو کەمپی زانکۆدا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەگشت بوارە زانستیەکاندا بۆ دەخوازین
بەدەستهێنانی ئەم نازناوە هەنگاوێکی گرنگ و مایەی شانازییە بۆ زانکۆی سلێمانی لە گرنگیپێدان به ژینگە و ڕێژەی سەوزایی لەناو زانکۆ و سلێمانی و گشت کوردستاندا.
دووبارە پیرۆز بێت
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



