ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بریندارێکی دیکەى ڕووداوى هاتوچۆکەی هەولێر گیانی لەدەستدا

  • بریندارێکی دیکەى ڕووداوى هاتوچۆکەی هەولێر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
  • بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.

 ڕایگەیاند، بریندارەکە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە نەخۆشخانەى ڕۆژهەڵاتى حکومییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى ئەهلى، بەڵام بەهۆى سەختیى برینەکەیەوە لە نەحۆشخانە گیانى لەدەستداوە.


زانیارى زیاتر

  • ئەو بریندارەى گیانى لەدەستداوە، خەڵکى ڕۆژئاوای کوردستانە و تەمەنى 47 ساڵە.
  • تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادیی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
  • لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا یەکێکى دیکە لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.
  • بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ کەس تاوەکو ئێستا بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 26ـى ئابى 2026، لەسەر ڕێگەی کەسنەزانی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و دوای چوونە ئاڕاستەى بەرامبەر، خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و بەهۆیەوە لەکاتی ڕووداوەکە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *