ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

وەفدی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەیان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژمێژووی٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦ وەفدێک بەسەرۆکاییەتی بەڕێز رەهبەر سەید برایم لێپسراوی بۆردی تێکۆشەران لە مەکتەبی کارووباری ڕێکخراوەیی بەئەندامیەتی ئەندامانی بۆرد نەسرین کوردە، شێخ فەتاحی زیندانی سیاسی سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید و لەلایەن هەڤاڵ ئەختیار عەزیز هەورامی لێپرسراوی مەڵبەند بەگەرمی و ڕێز و خۆشەویستی پێشوازی لێکردن لەگەڵ ستافی مەڵبەند کۆبوونەوە دواتر لەگەڵ بەشی تێکۆشەران هەڤاڵان تەحسین مەجید لێپسراوی بەشی تێکۆشەران لەگەڵ ئەندامانی بەش حەمە سەعید خورماڵی و سەباحە ڕەش و حەسەن خەلیفە و کۆچەر عەزیز لەگەڵ لێپسراوی مەڵبەندی هەڵەبجە کۆبوونەوە
دوایش سەردانی پشتیوان هەورامی لێپسراوی لقی پێشمەرگە دێرینەکان کوردستانیان کرد
هاوەزەمان سەردانکردنی هەڵەبجەی تازە بۆ لای پێشمەرگە و تێکۆشەر حسێن خەلیفە محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای کومەڵە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کرد بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی بەڕێزیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *