ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی لە شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق بەهۆى کۆچى دوایى “سورەیا شێخ عەلی” هاوسەرى “لەتیف هەڵمەت” پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ناوبراو دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

برای بەڕێز و شاعیری گەورەیی کورد مامۆستا لەتیف هەڵمەت.

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو ( سورەیا شێخ عەلی )ـم پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە ؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم کە ڕۆڵێکی بەرچاوتان هەیە لە بواری گەشەسەندن و پێشخستنی ئەدەبی کوردی و پشتیوانی و سەرخستنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان . 

له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری بە هەمولایەک ببەخشێت.

إنا للە وإنا الیە راجعون

نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close