ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

قوباد تاڵەبانی: چین بەشدارییەکی کاریگەرتری هەبێت لە گەشەپێدانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیۆ جون، کونسوڵی گشتیی چین کۆبووەوە و تێیدا تاوتوێی برەودان بە پەیوەندییەکان و پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان کرا و هیوای خواست چین بەشدارییەکی کاریگەرتری دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووریی کوردستاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 1ی9ی2026،بەڕێوەچوو، باس لە گەشەپێدانی ئابوری و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم کرا، لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی چین ئاماژەی بەوەدا سەقامگیری هەرێم و گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان بۆ چین گرنگە و وڵاتەکەی ئامادەیە لەهەر دوو بوارەکەدا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی زانستی و کلتووری کرا. لەم چوارچێوەیەشدا کونسوڵی گشتیی چین ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی ئاسانکاری زیاتر بکات بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *