بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى “مەهدی زانا” پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەى ناوبراو، هاوڕێیانى و”لەیلا زانا” دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

خاتوونی بەڕێز و تێکۆشەر لەیلا زانا

بنەماڵەی سەربەرزی کاک مەهدی زانا

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕی دێرین، کاک مەهدی زانا، لە دڵەوە دڵگران و غەمبار بووین.

کاک مەهدی سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری، ئازایەتی و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو و تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لەپێناو زمان، شوناس و مافە رەواکانی گەلی کورد بەخشی.

لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە بۆ هەموو کوردێک خەمێکی قووڵ و کۆستێکی گەورەیە، خەباتی بەڕێزتان و کاک مەهدی، لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆیە کە هەرگیز لە دڵی ئەم میلـلەتەدا کاڵ نابێتەوە.

سەرەخۆشیتان لێدەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی کاک مەهدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و بنەماڵە و هاوڕێیانی ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *