زەیدی: رێگاکانی هەناردەکردنی نەوت فرەچەشن بكرێت و توانای هەناردەکردن بەرزبكرێتەوە

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی باڵای وەزارەت و نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری پڕۆژەی بۆری نەوتی ستراتیژی (بەسرە – حەدیسە – فیشخابور) و (حەدیسە – بانیاس) ئەنجامدا.
لەكۆبونەوەكەدا زەیدی پێداچوونەوەی بە وردەکارییە تەکنیکی و ئابوورییەکانی پڕۆژەکە و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی كرد بۆ گەشەپێدان و رێگاکانی هەناردەکردنى نەوت لە رێگەی ئەو دوو هێڵەوە هەناردە دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عیراق جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی خاو گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە بۆ عیراق، بەو پێیەی رێگاکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات، توانای هەناردەکردن بەرز دەکاتەوە، هەروەها خزمەت بە بەرژەوەندییە ئابووری و گەشەپێدانەکانی عیراق دەکات لە ئێستا و داهاتوودا.






