بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى “مەهدی زانا”پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەى ناوبراو، هاوڕێیانى و”لەیلا زانا” دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز وتێکۆشەر خاتوو لەیلا زانا و زارۆکانی

بنەماڵەی تێکۆشەری کورد لە باکوور مامۆستا مەهدی زانا

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی باکوری کوردستان و سەرۆکی پێشووتری گەورە شاری ئامەد مامۆستا مەهدی زانا لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵان و جەماوەری شاری ئامەد دەکەین کە کۆچکردو بە درێژایی تەمەنی درێغی نەکرد لە خزمەتکردنیان و لە داکۆکیکردن لە مافەنەتەوەییەکانی گەلی کورد و لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و لەم رێگایەشدا تووشی زیندان و مەنفا و چەرمەسەری زۆر هاتبوو.

لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی ببەخشێت بە گشت لایەک.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *