بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان یەكێتی و پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید كرایەوە

لە دیدارێكی نێوان لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سیاسەتمەداری دیاری سوید مۆرگان یۆهانسن بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید و جێگری لێپرسراوی لیژنەی پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، باس لە هەلومەرجی هەڵبژاردنی گشتی لە سوید كرا، كە بڕیارە رۆژی 13/9 بەڕێوەبچێت و بەپێی راپرسییەكانیش وا پێشبینی دەكرێت پارتی سۆسیال دیموكرات سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
لە بەشێكی دیدارەكەدا، سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ی.ن.ك جەختی لە پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان یەكێتی و پارتی سۆسیال دیموكرات كردەوە. لای خۆشیەوە مۆرگان؛ پاڵپشتی خۆی و پارتەكەی بۆ پاراستنی مافی پەنابەران بەگشتی و رەوەندی كوردی بەتایبەتی، دووپاتكردەوە.
مۆرگان یۆهانسن، لە سێ كابینەی حكومەتی سویدیدا پۆستی وەزیری ناوخۆ، داد، كۆچبەران و تەندروستی پێدراوە و ماوەیەكیش جێگری سەرۆك وەزیران بووە و ماوەی 28 ساڵیشە ئەندامی پەرلەمانە.
لەدیداریشی لەگەڵ لەیف نسمید ئەندامی پەرلەمان لە حزبی سۆسیال دیموكرات و لێپرسراوی گروپی دۆستایەتیی كوردستان و سوید، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی سوپاسی گروپی پەرلەمانتارانی سویدی كرد بۆ پشتیوانییەكانیان لە دۆزی كورد و كوردستان و بەتایبەتی ناساندنی جینۆسایدی ئەنفال لە پەرلەمانی سویددا. جەختیشكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەمان دۆسێ بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر رێگەگرتن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوانی نێودەوڵەتی دەرهەق بە خەڵكی كوردستان.
هەروەها باس لە گەشەكردن و كاریگەریی رەوەندی كوردی كرا كە توانیویانە رۆڵ و پێگەی خۆیان بەباشی لەناو سویددا دیاری بكەن، هەر ئەوەش وایكردووە لە پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەكاندا كاندیدەكانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.
گروپی پەرلەمانی دۆستایەتیی كورد، ئەندامەكانی لە هەشت پارتەكەی پەرلەمانی سوید پێكهاتووە و كار و چالاكییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە سوید رێكدەخەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *