بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

دادگای ڕەسافە ئەو فەرمانە سالارییەی هەڵوەشاندەوە کە لە بەرژەوەندى کۆڕەک دەرکرا بوو

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگای ڕەسافە پشتیوانی بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی کارەکانى کۆڕەک.
  • دادگای ڕەسافە بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆڕەک وەک خۆی هێشتووەتەوە.

دادگای ڕەسافە فەرمانە سالارییەکەی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی هەڵوەشاندەوە و پشتیوانی بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی کارکردنی کۆمپانیاکە.


ڕاگەیێنراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

  • دادگای بەرایی ڕەسافە فەرمانسالارییەکەی ڕۆژی 24ـی ئەم مانگەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەکەوە پێشکەش کرابوو.
  • بڕیارەکەی دەستەکەى وەک خۆی هێشتووەتەوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە.
  • هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی “تەزڵومێک” _هەستکردن بەستەم_ بووە لەلایەن سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دژی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆڕەک.



ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای وەک خۆی هێشتەوە


دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دادگای بەرایی ڕەسافە فەرمانسالارییەکەی ڕۆژی 24ـی ئەم مانگەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەکەوە پێشکەش کرابوو، هەروەها بڕیارەکەی دەستەکەى وەک خۆی هێشتووەتەوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی “تەزڵومێک” _هەستکردن بەستەم_ بووە لەلایەن سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دژی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆڕەک.

ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی و بڕیارەکانی دادگا


دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان باسلەوە دەکات، ڕێزی تەواو لە دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی دادگای تایبەتمەند دەگرن و بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دادوەریی لەسەرجەم ئەو ڕێکارانەی پەیوەندیدارن بە دۆسیەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەشێوەیەک پارێزگاری لە بەرژەوەندی گشتی و مافی بەکارهێنان بکات

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *