بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فالح ساری بۆ مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری دا

كۆبوونەوەی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و نوێنەری گشتی ئەو مامۆستایانە دەڵێت: وەزیری دارایی بەڵێنی بە هەمیشەیی كردنی پێداوین.

کاروخ عەبدوڵا، نینەری گشتی ماموستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، وەزارەتی دارای عیراق بەڵینی پێداین ماموستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەی لە بودجەی 2027ی عێراق.

لای خۆشیەوە، محەممەد ئەبو ئەلعیس، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بڕیار درا شایستە و مافەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتەکاندا، بەتایبەتی وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027دا بە فەرمی جێگیر دەکرێتەوە.

بە وتەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، “ئەو بڕیارە گرێبەستەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە”.

هاوکات، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان داوایەکی ئاراستەی وەزیری دارایی دەکات سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی گرێبەست و کرێکارانی کاتی و جێبەجێکردنی تەرخانکردنی دارایی لە بودجەی ساڵی 2027.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *