بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕە پارەیەک بەبێ سفرەکان چاپنەکراوە

بانكی ناوەندیی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە پارەیەکی نوێی بەبێ سفرەکان چاپکردبێت و ڕوونیدەکاتەوە، هەر پڕۆژەیەک سەبارەت بە چاپی نوێی دراو، بە قۆناغی یاسایی و هونەریی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت و ڕایگشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.



 لە نزیکەوە چاودێریکردنی هەواڵەکان

  • لە نزیکەوە چاودێریکردنی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان لەسەر لابردنی سفری سەر دراو.
  • هەواڵی لابردنی سفری سەر دراو هیچ بنەمایەکیان نییە.
  • هەر گۆڕانکارییەک لە دراودا بکریت لەکەناڵە فەرمییەکانی بانکی ناوەندییەوە بڵاودەکرێتەوە.


بانکەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەواڵانە دەکەن، کە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە سەبارەت بە چاپکردنی دراوی نوێ و لابردنی سفرەکان بڵاودەکرێتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستاودەستکردنی لە داهاتوودا، دەشڵێت، ئەو جۆرە هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە.


پشتبەستن لە کەناڵە فەرمییەکانی بانکی ناوەندی


بانکی ناوەندی جەختلەوە دەکاتەوە، هەر گۆڕانکارییەک لە چاپی دراو پەسەند بکرێت، لە کەناڵە فەرمییەکانی بانکی ناوەندییەوە بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ دیاریکردنی وادەی ڕاگوزەری گونجاو، تاوەکو هاوڵاتییان و بانکەکان و دامەزراوەکان، بتوانن بەشێوەیەکی ئارام و ڕێکخراو پارەکانیان بە چاپی نوێ بگۆڕن گرەنتیی تەواوەتی ماف و پابەندییە داراییەکانی هەموولایەک بکرێت.


 داوایەک لە هاوڵاتیان


بانکەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پشت بە زانیاریی فەرمی ببەستن سەبارەت بە زانیاریی پەیوەندیدار بە سیاسەتیی نەختینەیی و دووربکەونەوە لە زانیاری ناڕاست، چونکە پشێوی دروست دەکات و زیان بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *