بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە

رۆژی ٢٦ـی ئاب ی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەداد تەها سلێمان )فەرماندەو تێکۆشەری دێرین یان بەسەرکردەوە .

لەو بەسەرکردنەوەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ حەداد یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە رۆڵ و قارەمانێتی هەڤاڵ حەداد یان خستەوە روو وەک فەرماندەیەکی دلێر و بە ورەی خەباتی شاخ کە لە رۆژە سەختەکاندا بەور ئاسا لە سەنگەری یەکێتی و گەلەکەیدا تێدەکۆشا ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو سوپاسی خەبات و مێژووی پڕ تێکۆشانیان کرد .

لە بەرامبەردا ، هەڤاڵ حەداد تەها خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە درێژایی کاروانی خەبات، بە ڕێبازێکی پۆڵاین و بەبێ سازش لەسەر بیروباوەڕە نەتەوەییەکەی، دڵسۆزانە لە سەنگەری پارێزگاریکردن لە خاک و گەلەکەی ماوەتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *