بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە خەبات هێزێکی دژەتیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵى موقەدەم میرخان هەرکى

پووختەی هەواڵەکە:

  • میرخان هەرکى جێگرى لێپرسراوى فەوجە لە لیواى 10ـی پیادەى هەولێر
  • لە چەمەدوبز هێزێکى دیکە چونەتە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە کە سەر بە فەوجەکەى موقەدەم میرخانن و داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن.

لە سەنتەرى شارۆچکەى خەبات هێزێکى سەر بە دژەتیرۆر لە هەولێر هەڵدەکوتنە سەر ماڵى ئەفسەرێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە سەر بە عەشیرەتى هەرکییە.


هێزێکی دژە تیرۆر چوونە سەر مالی ئەو ئەفسەرە


بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى بۆ کەناڵ8 نێردراون، هێزێکى دژەتیرۆر لە هەولێر دەچنە سەر ماڵى موقەدەم میرخان هەرکى کە ئەفسەرێکى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەیە و لە لیواى 10ى پیادەى هەولێر جێگری فەوجە.

داوای خۆڕادەستکردنی چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی ئەو بەرپرسەش کراوە

بەگوێرەى زانیارییەکانى لە چەمەدوبز هێزێکى دیکە چونەتە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە کە سەر بە فەوجەکەى موقەدەم میرخانن و داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، تاوەکو ئێستا چارەنووسى موقەدەم میرخان و براکانى دیار نییە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *