بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی تەئکید لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەوروپا دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران چاویکەوت بە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لەهەرێمی کوردستان سەردانی کردبوو.

لەبارەی دیدارەکەوە، قوباد تاڵەبانی لە  پەیامێکیدا رایگەیاند: ماڵئاواییمان کرد لە بەڕێز رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە: سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیانم کرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.

لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاندووە: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکی داهاتوویدا و لە هەر شوێنێک بێت وەک دۆستێکی گرنگ و دڵسۆز یادی دەکەینەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *