لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا چەندین چالاکی ئایینی بەڕێوەدەچێت

مزگەوتی گەورەی سلێمانی
ئەمڕۆ سێ شەممە 25-8-2026 کە بەرامبەر 12- ربیع الاول- 1448ی کۆچییە، لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە و لە پارێزگاکانی هەرێم چەندین چالاکی جیا جیا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بەڕێوەدەچێت.
لە سلێمانی چەندین چالاکی جیا جیا بەرێوەدەچێت، لەوانە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی وەک پیشەی ساڵانە لەم یادەدا 2 تۆن گۆشت بە برنج و فاسۆلیاوە ئامادە کراوەو لەسەعات 10ی بەیانی بەسەر هاووڵاتیان و زیارەتکاراندا دەبەخشرێتەوە، بەهەمان شێوەش لە زۆرینەی مزگەوتەکان لەمڕۆ و رۆژانی پێشوو داهاتوشدا کەبە مانگی مەولود ناودەبرێت خواردن دروستدەکرێت و دەبەخشرێتەوە بێ بەرامبەر.
لەلایەکی ترەوە پەیڕەوانی تەریقەتی قادری گاپێڵۆنی رێپێوان و کۆبونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەرزراگرتنی یادەکە رێکدەخەن، کەلە سەعات 9ی بەیانی لە جوتسایدی هەواری شار بەرەو مزگەوتی گەورە رێدەکەن.
بەهەمان شێوەش لەناو بازاڕی هەولێر لەسەعات 6ی بەیانییەوە هاووڵاتیان بەبۆنەی ئەم یادە پڕشکۆیە کۆبونەتەوەو شەقامەکان رازێنراونەتەوەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، زۆرێک لە دوکاندارەکان شیرینی دەبەخشنەوەو بەشێک لە چێشتخانە و رێستۆرانتەکانیش خواردنی بێ بەرامبەر دابەش دەکەن.
ئەم چالاکییانە لەزۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان و هانده‌رمانبێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له یادی له دایكبوونی په‌یامبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د درودی خودای لێبێت، گه‌رمترین پیرۆزبایی له گشت موسڵمانان ده‌كات و هیواخوازیشه ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هه‌وێنی پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و خزمه‌تكردنی باشتركردنی گه‌له‌كه‌مان.



