سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 25ى8ى2026 بە بۆنەى یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەربێت)، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەربێت) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و هاندەرمانبێت بۆ زیندووکردنەوەی بەها بەرزەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



