ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەناوەندی لاوانی گۆیژە مەراسیمێکی شایستە بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/٢٣ بە ئامادەبونی خاتو هەتاو و خاتو لیلۆز کچانی ڕوناکبیر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو گەلاوێژ و دکتۆر ژینۆ عبداڵلە و دکتۆر زاهیرو مامۆستا تانیا و خاتو نەسرین کوردە و فەرمانبەرانی ناوەندەکەمان ، لەناوندی وەرزش و لاوانی گۆیژەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی مەراسیمێکی شایستە بۆ فێرخوازانی خولی درومانە یەک مانگێکەی ناوەندەکەمان بەڕێوەچوو کە بە هاوکاری خاتوو گەلاوێژ ڕێکخرابوو.

ئەمڕۆ مەراسیمی کۆتایی و دابەشکردنی بڕوانامە و ڕێزلێنان و خەڵات بوو بۆ فێرخوازانی خولەکە کەژمارەیان زیاتر لە (٣٠) فێرخواز بو .
سەرجەم فێرخوازان ئاستیکی زۆرباشیان هەبوو ،هەروەها میوانەکان و ئامادەبوان سەرسام بون بە کارەکانیان کە لە مەراسیمەکەدا نمایش کرابون و لەلایەن خاتو گەلاوێژەوە خەڵاتی تایبەت بەژمارەیەک فێرخواز بەخشرا و بەڵێنیاندا بەردەوام بن و هاوکارمان بن بۆ کردنەوەی چەندین خولی جیاوازی تر بۆ خزمەتی زیاتری دانیشتوانی سنورەکە و شاری سلێمانی.

سوپاس بۆ خاتوو گەلاوێژ و ستافە بەڕێزەکەی ، سوپاس بۆ مامۆستای بەتوانای خولەکە ، سوپاس بۆ فەرمانبەرانی ناوەندەکەمان و ئامادەبوانی بەڕێز.

ڕاگەیاندنی ناوەندی وەرزش و لاوانی گۆیژە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *