بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، گرانتێکی دوو هەزار دۆلاریی ئەمریکی بۆ زانکۆکانی کوردستان لە بوارەکانی پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد (AI)و  پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان وپەرەپێدانی بەرنامەی بڕوانامەی هاوبەش ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی رەسمی بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکان، ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە هەلێکی دارایی گرنگ.

بەپێی نووسراوەکە، کە ئیمزای پ.ی.د. یاسین ساڵح حەمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانی بەسەرەوەیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرانتێک (هەلی دارایی) بە بڕی دوو سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ پڕۆژەی (U.S. Mission Iraq Education USA Roadshow) تەرخانکردووە.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بەهێزکردنی هاوبەشییە لە نێوان زانکۆ ئەمریکییەکان و زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، لە چەند بوارێکی گرنگدا، لەوانە:پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد (AI)، پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان،پەرەپێدانی بەرنامەی بڕوانامەی هاوبەش ، پەرەپێدانی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی خوێندکار و مامۆستایان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکات کار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سوودمەندبوون لەم گرانتە بکەن،دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییە لە 11ی9ی2026.

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *