بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە و چاویکەوت بەهونەرمەند و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا مەزهەری خالقی.

لەو دیدارەدا رۆڵی ئینستیتیوتەکە وەک گەورەترین دامەزراوەی ئەکادیمی و کلتور و فەرهەنگی گرنگی کورد وەسفکرا، لەوبارەیەوە مامۆستا مەزهەر رایگەیاند ئەم ئەرشیفە سەلمێنەری ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی کوردە.

خاتوو شاناز رایگەیاند، پاراستنی ئەم گەنجینە پڕ لەبەڵگەنامە و ئەم میراتەی گەلەکەمان ئەرکێکی زۆر پیرۆزە و سوپاسی خەمخۆری و دڵسۆزی وماندووبونی مامۆستا مەزهەر و ستافەکەی ئەکەم بۆ کۆکردنەوەی ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندە لەپێناو گەشەپێدانی کەلەپور و کلتوری زارەکی و میوزیک و فۆلکۆر و ئەدەبیاتی نەتەوە جیاوازەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *