سەرۆک بافڵ پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان، کرایەوە.
لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاووڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت









