ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە

عیراق شەش هەزار زیندانی بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە و وتەبێژی وەزارەتی دادی فیدڕاڵیش رایدەگەیەنێت: ئامانج لەم هەنگاوە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی زیندانەکان و بەپێی رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، عیراق دەستی بە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی شەش هەزار زیندانیی بیانی بۆ وڵاتەکانیان کردووە، کە خەڵکی 61 وڵاتی جیاوازی جیهانن و زۆرینەیان خەڵکی سوریان.

راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی زیندانەکان و بەپێی رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی داد کەناڵی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی سوریا، مەغریب، ئەمریکا، کەنەدا، روسیا، تونس و تورکیا کردووەتەوە، بەجۆرێک زیندانییەکان ماوەی ئەو سزایەی کە ماویانە لە وڵاتی خۆیان یان بەپێی رێککەوتنی دادی نێوان هەردوو وڵات، تەواو دەکەن.

لە کۆتایشدا، ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق، رایگەیاند: گەڕاندنەوەی ئەم زیندانییانە باشترین چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی قەرەباڵغی و رێکخستنەوەی دۆخی ناوەندەکانی چاکسازی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *