بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عیراق گەڕاندنەوەی زیندانیانی بیانی دەستپێدەکات

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، عیراق دەستی بە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی شەش هەزار زیندانیی بیانەی بۆ وڵاتەکانیان کردووە، کە خەڵکی 61 وڵاتی جیاوازی جیهانن و زۆرینەیان خەڵکی سوریان.
ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی زیندانەکان و بەپێی رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی داد کەناڵی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی سوریا، مەغریب، ئەمریکا، کەنەدا، روسیا، تونس و تورکیا کردووەتەوە. بەجۆرێک زیندانییەکان ماوەی ئەو سزایەی کە ماویانە لە وڵاتی خۆیان یان بەپێی رێککەوتنی دادی نێوان هەردوو وڵات، تەواو دەکەن.
بەپێی وەزارەتی داد، گەڕاندنەوەی ئەم زیندانییانە باشترین چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی قەرەباڵغی و رێکخستنەوەی دۆخی ناوەندەکانی چاکسازی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *