بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سیروان بارزانی دادگای ڕەسافە بڕیارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دژی کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگرت

  • دادگای ڕەسافە لە بەغداد فەرمانێکی کاتیی بۆ ڕاگرتنی سەرجەم بڕیارەکانی دژی کۆڕەک تیلیکۆم دەرکرد.
  • سیروان بارزانی بڕیارەکانی پێشووی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی بە “بێبنەما و نایاسایی” وەسف کرد.
  • ئەم فەرمانەی دادگا دوای داخستنی نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە بەغداد دێت.
  • کۆڕەک تیلیکۆم ڕێکارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن بە هەوڵێکی “سیاسی” بۆ پەکخستنی کۆمپانیاکە دەبینێت.

زانیاریی گەیشتووە بە کە دادگای ڕەسافە لە بەغداد، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026، فەرمانێکی کاتیی دادوەریی (ئەمر وەلائی) دەرکردووە بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە دژی کۆمپانیاکە دەرکرابوون. سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە وەڵامێکە بۆ ئەو داخستن و هەڕەشانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکە کرابوونەوە. ئێستا بە فەرمانی دادگا، پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و داخستنی نووسینگەکانی کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیراوە.


هەڵوێستی سیروان بارزانی و کۆڕەک تیلیکۆم

  • بڕیارەکانی دژی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە نەک یاسایی و سەرۆکی دەستەی گەیاندن زیادەڕەوی لە دەسەڵاتەکانی کردووە.
  • دەستەی گەیاندن فەرمانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشێل کردووە کە بڕیاریدابوو گرێبەستی پاکتاوکردن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان جێبەجێ بکرێت.
  • کۆڕەک ستەمی لێکراوە و پێشتر پارەی بۆ وەرگرتنی کۆدێک داوە، بەڵام بە “بەرتیل” دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە.
  • کۆڕەک کۆمپانیایەکی بچووک نییە بە بڕیاری بەڕێوەبەرێکی گشتی دابخرێت و هەرێمی کوردستانیش هێندە لاواز نییە ڕێگە بەوە بدات.

ڕێکارەکانی دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆڕەک تیلیکۆم بڕی نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار قەرزداری دەوڵەتە، لەسەر ئەم بنەمایە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکەی لە جادریە و 3 بنکەی دیکەی لە بەغدا داخست. دەستەکە هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و ڕاگرتنی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک تیلیکۆمی کردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی پێشووی لەگەڵ کۆمپانیاکە هەڵوەشاندەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *