لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی یەكێتی ژمارەیەك تێكۆشەر و كەسوكاری شەهیدانی بەسەركردەوە

لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی یەكێتی ژمارەیەك تێكۆشەر و كەسوكاری شەهیدانی بەسەركردەوە
لەمیانەی كارو چالاكییەكانیدا و بەمەبەستی بەسەركردنەوەو گەیاندنی رێزو وەفاو بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ كەسایەتی و بنەماڵەكانی خاوەن خەبات و مێژوو لە وڵاتی سوید سالار مەحمود، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی ژمارەیەك لە تێكۆسەرانی دێرین و بنەماڵەی شەهیدانی كرد.
لەسەردانەكەیدا لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەریەكە لە تێكۆشەری دێرین و كەم ئەندامی سەنگەر نوسەرو شاعیر سیروان كاروانی و تێكۆشەری دێرین بەكرە ڕەش و هەریەكە لە سالار عەبدولقادر پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرینی بەسەركردەوە.
هاوكات سەردانی ماڵی هەریەكە لە ساڵح قەیتولی وفەرهاد وەلی و عەدنان گوڵباخی كرد كە باوكی و دوو مامی شەهیدن .
هەرلەو چوارچێوەی سەردانەكەیەدا، سەردانی ماڵی هەریەكە لە خاتوو نوریە سەید وەلی هاشم وتێكۆشەری دێرین مامۆستا محەمەد بەهرام وتێكۆشەری دێرین ئەمیر ئەحمەدو ناجیە خان و شیرین خان هەردوو خوشكی سەركردەی كۆچكردو جەبار فەرمانی كرد.
سەردانەكەی لێپرسراوی دەرەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامی هەبوو و ماڵی هەریەكە لە خاتوو شنۆی مامە عەزە كچی شەهیدی فەرماندە كاك مەحمودی مامە عەزەو كاك رێبینی كرد.
لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی ماڵی فەرماندەی سەرەتای شۆڕش ، خدر نوری كرد، كە برینداری سەردەمی شاخەو هاوڕێكانی بە شەهیدێكی زیندوو ناوی دەبەن.
هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا، ماڵی هەریەكە لە مەهدی شوانی وفەرهەنگ شێخ محەمەدو تاقانەیەكی قوربانی چەكی كیمایی بەناوی كامیل عەلی حەسەن هەڵەبجەیی كرد.
لەكۆتایی سەردانەكەیدا سالار مەحموود وتی، ئەم بەسەركردنەوەیە بۆ ئێمە تەنها سەردانێكی كۆمەڵایەتی نەبوو، بەڵكو دەرفەتێك بوو بۆ دەربڕینی ڕێز و پێزانین بەرامبەر بەچەند خانەوادەیەك كە بە خەباتی نەتەوەییەوە گرێدراوەو ئەو خێزانانەش شایستەی ڕێز و ستایش و پێزانینن و بۆ ئێمەش یادخستنەوەی ئەو ڕاستییە بوون كەمێژووی پڕ لەقوربانی و تێكۆشانی تێكۆشەرەكانمان كە هەر یەكێكی بەشدار بووی ئەو ڕێگایە، مایەی پەندوەرگرتن و ڕێزو بەرزڕاگرتنن.















