ئەمڕۆ کۆتا رۆژی یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردییە لە سلێمانی

ئەمڕۆ یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی بە ناوی “کتێبی کوردی زمان و شوناسمانە” لە فاملی مۆڵی سلێمانی لە سەعات 11ى شەودا کۆتایی پێدێت، کە چەندین کتێبی ئەدەبی، چیرۆک، رۆمان و مێژوویی لەخۆدەگرێت.
یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی كوردیی لەژێر ناوى “كتێبی كوردی زمان و شوناسمانه” ئەمڕۆ شەممە 22ى8ى2026 له فاملی مۆڵی سلێمانی کۆتا رۆژیەتى و له سه‌عات 11ی به‌یانی بۆ 11ی شه‌و کراوەیە.
پێشانگاكه چه‌ندین كتێبی له بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و چیرۆك و رۆمان و مێژوویی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات پێشانگاكه به به‌شداری 45 ده‌زگای شاره‌كانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، كه ئامانج لێی بۆ زیاتر ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نوسینه‌كانی نووسه‌رانی كورده.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم پێشانگایە لە رۆژى 13ی8ی2026 لە سلێمانى كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوەى 10 رۆژ هەتا ئەمڕۆ 22ى8ى2026 سەعات 11ى شەو بەردەوام دەبێت.



