بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە؛ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پێشنیازەیاسا دەکرێت

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سەعات 1ی پاشنێوەڕۆ بەڕێوەبچێت و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پێشنیازەیاسای گرنگ بکرێت.

بەپێی کارنامەکە، بڕگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە رێکخراون:
هەموارکردنی یاسای شارۆچکە پیشەسازییەکان، لەلایەن لیژنەی ئابووری، پیشەسازی و بازرگانییەوە ئامادەکراوە.

رێکخستنی وزەی نوێبووەوە: لەلایەن لیژنەی کارەبا و وزەوە پێشکەشکراوە.

هەموارکردنی یاسای بەرگریی شارستانی: لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە.

پەسەندکردنی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیجیی نێوان عیراق و فەرەنسا: لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەکراوە.

هەموارکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی: لەلایەن لیژنەی شەهیدان، قوربانیان و زیندانیانی سیاسییەوە ئامادەکراوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *