بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فەرهاد ئەتروشی: پێشمەرگە جیاوازە و بنەمایەكی دەستوری هەیە

جێگرە كوردەكەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی حكومەتی عێراق دەكەین لە كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتدا و دەشڵێت: پێشمەرگە جیاوازە و بنەمایەكی دەستوری هەیە

فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ (المركز الخبری الوطنی) وتویەتی، “پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکەین لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. بەردەوامبوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، مەترسی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دروست دەکات.

دەشڵێت: دۆسیەی پێشمەرگە جیاوازە، چونکە بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی وڵات و لە ساڵی ۱۹۹۱ەوە هەیە و ڕووبەڕووی ڕژێمی پێشوو و دیکتاتۆری بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی پێشمەرگە لە پێش دەستووری ۲۰۰٥ و دروستبوونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە بووە لە دوای ساڵی ۲۰۰۳.

ڕاشیگەیاندووە، پێشمەرگە بنەمایەكی دەستوری هەیە، بەپێی ئەوەی ماددەی ۱۲۱/ پێنجەم ئاماژە بە پاسەوانی هەرێم و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات.

جەختیشی كردۆتەوە، دۆسیەی پێشمەرگە جیاوازە و هەوڵدان بۆ بەستنەوەی بە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەکەوە تێکەڵکردنی کارتەکانە و “قسەیەکی ڕاستە بە مەبەستی بەتاڵ دەیڵێن” (كلمە حق یراد بها باطل).

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *