بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی کرایەوە

لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، بەشی نوێی پەروەردە و دەروونزانی لە کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان/سەیدسادق کرایەوە و پێشوازی لە دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکات.
شێوازی پێشکەشکردن: ئارەزوومەندان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی زانکۆلاینـەوە داواکاری بۆ ئەم بەشە نوێیە پێشکەش بکەن.
ئامانجی بەشەکە: پێگەیاندنی کادیری ڕاهێنراو و پسپۆڕ وەک مامۆستا، ڕێنماییکاری پەروەردەیی و توێژەری دەروونی لە دامەزراوە و سەنتەرە تایبەتمەندەکاندا




