هەرێم کەمال ئاغا: پێویستە ماف و شایستەکانى هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان لە بودجە جێگیر بکەین

سەرۆکى فڕاکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا ئەوکاتەیە کە پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە هەمووکات هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ بکات، بۆ جێگیرکردنى ماف و شایستەکانى هاونیشتمانییان لە پڕۆژەیاساى بودجە.
شەڕکردن لەسەر قووت و بژێوی هاونیشتمانییان
گوتیشى، هەرکات پڕۆژەکە لە حکومەتەوە هاتە ئەنجوومەنى نوێنەران، ئەوا نوێنەرانى کورد لە لیژنەى دارایی و لەناو هۆڵى پەرلەمان شەڕ لەسەر ئەو ماددە و بڕگانە دەکەن، کە پەیوەستە بە قووت و بژێوى هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان.
لەبارەی بایەختی هاتنی قالیباف بۆ عێراق
- هەرێم کەمال ئاغا: هاتنى قالیباف بۆ هەناردەى نەوتى عێراق لە گەرووى هوورمزەوە گرنگ بوو
- هەرێم کەمال ئاغا: عێراق بەڕێژەى 90% پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت
سەرۆکى فڕاکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەران بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هاتنى محەممەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران بۆ عێراق پەیوەست بە هەناردەکردنى نەوت لە گەرووى هوورمزەوە گرنگ بوو، دەشڵێت، تێگەیشتنى باش لەوبارەیەوە هەبووە.
عێراق بە پلەی یەکەم پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت
گوتیشى، ئێستا داهاتى نەوت نزیکەى 90%ـى داهاتەکانى عێراق پێکدەهێنێت، بۆیە هەر گرفتێک لەوبارەیەوە دەبێتە کێشەى گەورە لەبەردەم داهاتى گشتیی وڵاتەکە.



