بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

محەممەد سەمعان: تورکیا لەسەر قسەى من ڕێککەوتنى نەوتى لەگەڵ عێراق نوێکردەوە

  • عێراق توانایەکى زۆرى هەیە بەڵام سوودى لێوەرنەگیراوە.
  • پێویستە گرنگى زیاتر بە پێکهاتەکان بدرێت.
  • لە ساڵانى پێشتر پێکهاتەى تورکمان پشتگوێ خرابوو.
  • پاش زیاتر لە 100 ساڵ تورکمان پۆستى پارێزگارى وەرگرت.

محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، لە میانی بەشداریی لە پانێڵێکدا لە هەشتەمین کۆڕبەندى دیالۆگى نێودەوڵەتیی بەغداد، ڕایگەیاند، ئەندامبوونیان لە شاندی وەزاریی زەیدی بۆ تورکیا، سوودی هەبووە و توانیویەتی خاڵی ناکۆکی نێوان وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا و وەزیرانی گواستنەوەی هەردوو وڵات چارەسەر بکات.


ئامانجەکانى تورکیا لە نەوتى عێراق

  • ئامانجی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای بی پی، پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکە.
  • ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جێگری وەزیری وزەی تورکیا سەردانی کەرکووک دەکات.
  • وەزیری وزەی تورکیا دەچێتە کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور لە کەرکووک.
  • مەبەستى سەردانەکەى بۆ پەرەپێدانی بۆرییەکان بۆ زیاترکردنی هەناردەی و گەیاندنی بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

درێژەى وتارەکەى پارێزگارى کەرکووک

محەممەد سەمعان، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق توانایەکى زۆرى هەیە، بەڵام سوودى لێوەرنەگیراوە و پێویستە گرنگى زیاتر بە پێکهاتەکان بدرێت، چونکە بەگوتەی ئەو، “پێکهاتە جیاوازەکان سەرچاوەی هێزە”.

لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووکدا باسی لەوەکرد، دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی بووە و دەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕگەیەکی بۆ تەرخان بکرێت و دەنگی لەسەربدرێت، بۆ ئەوەی بکرێتە نەریتێک و هەموو پێکهاتەکان ئەو پۆستە وەربگرن.

پارێزگارى کەرکووک، ڕاشیگەیاند، لە حکومەتەکانی پێشوو، بەهۆی سیاسەتی پەراوێزخستنەوە سوود لە پێکهاتەی تورکمان وەرنەگیراوە و ئەمساڵ توانرا لە پاش 102 ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکووک بدرێتەوە بە پێکهاتەی تورکمان

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *