بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە تورکیاوە بەنزینی سوپەر هاوردەى دهۆک کرا

لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی دهۆکەوە دەستی کەوتوون، شەوی ڕابردوو کۆمپانیایەک نزیکەی 30 تانکەر بەنزینی سوپەری لە تورکیاوە هاوردە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی خستنەڕوو و شۆکبوونی بازاڕی سووتەمەنی لە پارێزگاکە.


نرخى بەنزینى سووپەر چۆن هاڕەی کرد؟

  • نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە دهۆک دابەزى بۆ 1900 دینار.
  • پێشتر بە 2500 دینار دەفرۆشرا.
  • نرخەکەی بە بڕی 600 دینار لە هەر لیترێکدا کەمبووەوە.

ئەم دابەزینە کتوپڕەی بەنزینی سوپەر لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە قەیرانی گرانی و کەمیی بەنزین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سەرەڕای بڕیار و ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و تەرخانکردنی دەیان بەنزینخانە بۆ دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەت بە نرخی 750 دینار، بەڵام قەیرانەکە ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، گرانیی سووتەمەنی لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە ڕیکۆردی نوێی تۆمارکردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژى پێنجشەممە، 20ـى ئەم مانگە، لە شارۆچکەى ئاکرێ، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە هەزار و900  دینار، کە ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخی بەنزینی نۆرماڵە تاوەکو ئێستا لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا تۆمار کرابێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *