بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

حەیدەر عەبوودى بۆ کەناڵ8: هەماهەنگییەکان بۆ کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى به رده وامن

  • حەیدەرعەبوود: حکومەت سەرپشککراوە لە قۆرخکردنى ئامرازەکانى هێز
  • حەیدەر عەبوودی هەموو چالاکی و جوڵە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان دوورن لە هەر ئەگەرێکى پێکدادان

حەیدەر عەبوودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، هەماهەنگییەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنى دۆسیەى کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق.


حکومەت متمانەی هێزە سیاسییەکان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەدەستهێناوە

  • لە کارنامەی وەزاری حکومەتدا بەرزترین ئاستی شەقامگیری لی داواکراوە
  • حکومەت لەبەر ڕۆشنایی وادەی 30ـی ئەیلول هەنگاو دەنێت بەرەو داڕشتنەوەى چوارچێوەى دەوڵەت
  • هەموو چالاکییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان دوورن لە هەر ئەگەرێکى پێکدادان


گوتیشى، بەگوێرەى دەستوور، حکومەت سەرپشککراوە لە قۆرخکردنى ئامرازەکانى هێز، هەموو چالاکی و جوڵە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان دوورن لە هەر ئەگەرێکى پێکدادان، لەبەرئەوەى حکومەتى عێراق لەم قۆناغەدا متمانەى هێزە سیاسییەکان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەدەستهێناوە، لە کارنامەى وەزاریدا لێى داواکراوە، بەرزترین ئاستى سەقامگیریی ناوخۆیی لەڕووى ئەمنى و سیاسى و ئابوورییەوە بەدیبهێنێت.




هەمووان چاوەڕێن بزانن دواى 30ـى ئەیلول چى دەبێت


حەیدەر عەبوودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە درێژەی قسەکانیدا بۆ کەناڵ8 گوتی ” وادەى 30ـى ئەیلول لە ساڵى 2024ـەوە دیاریکراوە، بریتییە لە پابەندبوونى دەوڵەتى عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى، ئەو وادەیەیە کە نێردەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى خاکى عێراق جێدەهێڵێت.
هەماهەنگییەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنى ئەم دۆسیەیە، حکومەتى عێراق لەبەر ڕۆشنایی ئەم کاتە و دواتریش، دەڕوات بەرەو داڕشتنەوەى چوارچێوەى دەوڵەت، لە ڕێگەى دیالۆگى کارا و ڕێکارى جێگیر و گرێدراو بە دەستوورى عێراق و دەسەڵاتى یاسایی، حکومەتى عێراقى بەگوێرەى دەستوور سەرپشککراوە بۆ قۆرخکردنى ئامرازەکانى هێز، هەمووان چاوەڕێن بزانن دواى 30ـى ئەیلول چى دەبێت، ئەم وادەیە واتاى گەڕانەوەیە بۆ چوارچێوە ئاساییەکانى دەوڵەت، هەموو چالاکییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکان دوورن لە هەر ئەگەرێکى پێکدادان، لەبەر ئەوەى حکومەتى عێراق لەم قۆناغەدا متمانەى هێزە سیاسییەکان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەدەستهێناوە، لە کارنامەى وەزاریدا لێى داواکراوە بەرزترین ئاستى سەقامگیریی ناوخۆیی لەڕووى ئەمنى و سیاسى و ئابوورییەوە بەدیبهێنێت

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *