مەزڵوم عەبدی: لە سوریای نوێدا منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن

فەرماندەی هەسەدە لە یادی دامەزراندنی قامیشلو رایگەیاند: پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە یادی دامەزراندنی شاری قامیشلو لەپەیامێکیدا رایگەیاند: پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە سوریای نوێدا منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن.
وتیشی: دامەزراوە سەربازی، ئیداری و ئابوورییەکان بە هەوڵ، رەنج و ماندووبوونێکی زۆر دروستکراون بە خوێنی شەهیدان، ئەمە دەستکەوتی ئێمەیە، دەستکەوتی شۆڕشەکەمانە، گەلەکەمانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە تەواوی پشتیوانی لە دامەزراوەکان و ئەو ئیدارە نوێیانە بکەن کە لە ئێستادا ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.
ئەوەشی راگەیاند: سەرجەم پێکهاتەکان و کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە هەماهەنگی و هاوشانی یەکتری پشتیوانیی و بەرگرییان لە هەرێمەکەیان کرد.



