ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لە سلێمانی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستیپێکردووە

پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە شاری سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا 13 بەنزینخانە لە ناوەندی شارەکەدا بەنزینی 750 دیناری بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەن.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینەکە بە شێوەی 24 سەعاتییە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە لە داهاتوودا ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی سووتەمەنییەکە دابەش دەکەن زیاتر دەکرێن.

سەبارەت بە کوالێتی بەنزینەکە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا کە بەنزینە نۆرماڵەکە بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دیاری کراون، ئۆکتانەکەی لە سەروو 91ـەوەیە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یان خراپی کوالێتی نییە.

سەلام عومەر هیوای خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا بە تەواوەتی کۆتایی بە قەیرانی بەنزین بهێنرێت و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان ئاسایی بێتەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *