بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سێ بڕیار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرچوو

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەبارەت بە قەیرانی بەنزین، بە فەرمانێکی وەزاری چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد. بەپێی بڕیارەکان، حکومەت پاڵپشتیی نرخی بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی دەکات.

بەپێی بڕیارەکە لە بەنزینخانەکاندا لیتری بەنزین بە 750 دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت و جیاوازیی نرخەکەی حکومەت دابینی دەکات.

لە بەشێکی تری فەرمانەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی وەزارەت لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوەتەوە بۆ دابینکردنی بەنزین.

هەروەها جەختکراوەتەوە کە کۆمپانیا دابینکەرەکان دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی کۆنتڕۆڵی کوالیتی بن، و بڕیارەکەش لە بەرواری دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *