بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف دەردەبڕێت

کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەهۆى کۆچى دوایى چیرۆکنووس و رۆماننووسی گەورەی کورد مامۆستا حسێن عارف پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکاری ناوبراو و د.کاوان عوسمان عارف و سەرجەم نووسەرانی کوردستان دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری چیرۆکنووس و رۆماننووسی گەورەی کورد مامۆستا حسێن عارف

بەڕێز: د. کاوان عوسمان عارف

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای دیار و ناسراو، چیرۆکنووس و رۆماننووسی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (حسێن عارف)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.

مامۆستا حسێن عارف چیرۆکنووس و رۆماننووس و نووسەرێکی گەورەی کورد بوو، خزمەتێکی یەکجار گەورەی ئەدەبی کوردی و کتێبخانەی کوردی کرد، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.

بەداخەوە بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم کەڵە نووسەرە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم نووسەرانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *