پێشبینی خۆڵبارین دەكرێت

كەشناسی رایدەگەیەنێت: كەش بەگشتی بەرەو جێگیريی دەچێت و رۆژی هەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ی ئابی 2026، ئاسامانی ناوچەكە بە گشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام لەهەندێك لەناوچە شاخاوییەكان دەبێتە نیمچەهەورو پلەكانی گەرما لەناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی
راشیگەیاند: سبەی هەینی 14ی ئابی 2026، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك هەیەو پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی




