بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ڕۆژی ١٢ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ساڵح رەشید محەمەد ساڵح ناسراو بە (ساڵح چۆرکی)یان کرد.

ڕۆژی ١٢ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ساڵح رەشید محەمەد ساڵح ناسراو بە (ساڵح چۆرکی)یان کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ ساڵح چۆرکییان کۆڵییەوە و هیوای تەندروستییەکی جێگیر و تەمەندرێژییان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەت بە ڕێز و شکۆوە مێژووی پڕ لە سەروەریی هەڤاڵ ساڵح چۆرکییان بەرز هەڵسەنگاند، وەک پێشمەرگەیەکی چاونەترس و گیانبەخش کە لە هەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا نەبەردانە و بێسڵکردنەوە لە سەنگەری پێشەوەی کۆڕی تێکۆشاندا بوو .

لەبەرامبەر ئەو ڕابردووە درەوشاوەیەشدا، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد.

لای خۆیەوە ، هەڤاڵ ساڵح چۆرکی سوپاس و پێزانینی قوڵی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە شانازیی بە مێژووی خەبات و ڕێبازی ڕاستەڕێی یەکێتی و شۆڕشی نوێوە دەکات کە تێیدا بێوچان تێکۆشاوە لە پێناو ئازادی و سەربەستیی گەلەکەیدا .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *