هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەو سەندیکاو ڕێکخراوەکان کۆبوەوە

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەو سەندیکاو ڕێکخراوەکان کۆبوەوەو ڕایگەیاند بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانەوە کاری ڕێکخراوەیی و سەندیکایی لەڕووی چەمک و ئامڕازوو ستونەکانیەوە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووەو پێویستە ئێمەش مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاری و لێکەوتەکانی بکەین.
کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان و هەڤاڵانی بۆردو ڕێکخراوەکان بەڕيوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک باسی لەکاروباری ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەندیکاو کۆمەڵەو یەکێتییەکان کردو جەختی کردەوە بەدیدگاو بەرنامەی نوێ خزمەتی توێژەکانی خۆتان بکەن و لەئاستی گۆڕانکاری و داخوازییە پیشەییەکانی ڕێکخراوەکانتان بن.
شایانی باسە هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)



