(خەڵک) ده‌قی پرۆژه‌یاسای 5 ساڵ مۆڵه‌تی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای (پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی درێژمه‌ودا به فه‌رمانبه‌ران) ته‌واوكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌م پرۆژه یاسایه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه خزمه‌تی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت، ده‌توانێت به‌رێژه‌ی 50%ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه مۆڵه‌تی (5 ساڵ) و زياتر وه‌ربگرێت.
فه‌رمانبه‌ر، ده‌توانێت دوای ته‌وابوونی نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌ی كه مۆڵه‌تی كردووه، بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی 50%ی ئه‌و مووچه بنه‌ڕه‌تییه بگه‌ڕێنێته‌وه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ریگرتووه.





