بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عیراق لەریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ئازادیی ئەکادیمیدا

وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق، پێشکەوتنی بەرچاوی وڵاتەکەی لە ریزبەندیی “نیشاندەری ئازادیی ئەکادیمی” بۆ ساڵی 2025 راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، راپۆرتێکی شیکاریی نوێ – کە پشت بە داتاکانی پرۆژەی “جۆرەکانی دیموکراسی” بۆ ساڵی 2026 دەبەستێت – ئاشکرای کردووە کە عیراق بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی لە ئاستی ئازادیی ئەکادیمی تۆمارکردووە.

پلەی هەڵسەنگاندنی عیراق لەسەر پێوەرێک کە لە نێوان (0 بۆ 1)دایە، بۆ (0.604) بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا ( 0.412) بووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە عیراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەیەکی پێشکەوتووی بەدەستهێناوە و هاتووەتە پلەی دووەم لە دوای وڵاتی لوبنان بە جیاوازییەکی زۆر کەم کە لە (0.014) خاڵ تێپەڕناکات، بەمەش بەشێوەیەکی دیار پێش ناوەندی وڵاتانی عەرەبی کەوتووە کە (0.240) خاڵە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *