بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وتاری ئەم هەینییە بۆ مامۆستایانی ئایینی دیاریكر

بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف لە پەیامێکدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن، لە وتاری دووەمی ئەم هەینییە ئیدانەی وتاری توند و رقەبەرایەتی بکەن و جەخت بکەنەوە لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتیی نێوان نەتەوەکان و رێزگرتن لە بیر و بۆچوونە جیاوازەکان لە چوارچێوەی ئیسلامدا.

ئەم پایەمە دوای ئەوە هات، کە وتاربێژێکی ئایینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتە ڤیدیۆیەکدا قسەی نەشیاو و هەڕەشەی بەرامبەر بە ئێزیدییەکان کرد.

بۆردی باڵای وتاری هەینی دەشڵێن: لە ڤیدیۆکەدا بەناوی ئایینی ئیسلام و پێغەمبەرەوە، هەڕەشە لە برا ئێزدییەکان دەکرێت و ئێمە ئەو وتارە ئیدانە دەکەین و جگە لەوەش هەموو وتارێکی زبر و رقەبەری ئیدانە دەکەین، کە دژ بێ بە پەیامی ئیسلام و دۆخی ئارامیی کوردستان و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان.

لە پەیامەکەدا هاتووە: ئیسلام پەیامی رەحمەت و میهرەبانی و برایەتیی نێوان گەلان و ئایین و نەتەوەکانە، ئەو جۆرە کەسانە گوزارشت لە رای گشتیی وتاربێژان ناکەن و پێچەوانەی رێڕەوی کاری پیرۆزی مامۆستایانی ئایینییە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *