هەڤاڵ دارا خەیلانی سەردانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کرد

هەڤاڵ دارا خەیلانی سەردانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٠٢٦/٨/١٠، هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی بەڕێز ئیوون-گیۆ شیم، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور تاوتوێ کران.
هەروەها، لە دیدارەکەدا گرنگیی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە کۆرییەکان لە بەشداریی زیاتر لە پرۆژە و بوارە ئابوورییەکانی هەرێم، بە تایبەتی، باسکران و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و گفتوگۆ، هەروەها دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.




