رەوەندی کوردی لە ڤیەناپێشوازیان لە خەبات و تێکۆشانی هێرۆخان کرد.

رەوەندی کوردی لە ڤیەنا
پێشوازیان لە خەبات و تێکۆشانی هێرۆخان کرد.
بەمەبەستی پیشاندانی مێژووی پڕ شانازی گەلەکەمان لە شوێن پێی ژنێکی سەرکرەوە، ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبونەوەیەکی فراوانی بۆ رەوەندی کوردی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا رێکخست. لە رۆژی یەکشەمە ٢٠٢٦/٨/٩
کۆبوونەوەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن عەبدوڵا پۆڵا دەستی پێکرد.
پاشان وتاری ناوەندی دەرەوە لەلایەن ئامینە محەمەدەوە پێشکەش کراو، لە وتەکەیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەمان لە دەوری نمایشکردنی فیلمی دادە ، بۆنەو هەوڵێکە بۆ بەبیر هێنانەوەی مێژوویەکی پڕشنگدار و گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتی و کوردایەتی راستەقینەیە.
ئەم فیلمە داستانی ژنێکی سەرکردەی کورد دەگێڕێتەوەو، باس لە سەردەمێکی سەختی خەباتی گەلی کورد دەکات لە رووبەڕوو بونەوەی دیکتاتۆریەت و زوڵم.
بەرخودانی ژنانی کورد پیشان دەدات هاوشانی پیاوان بۆ بەدیهێنانی ئازادی…
ئامینە محەمەد دوپاتی کردەوە کە، دادە هێرۆ هێمایەکی درەوشاوەی ژنانی شاخ و ژنانی ئازای گەلەکەمانە، کە هاوشانی پیاوانی کورد لە مێژوودا خەباتیان کردوە بۆ ئازادی ئینسان و مرۆڤایەتی..
دڵنیاین لەناو ئەم فیلمەدا بەشی هەرە زۆری ئێوەی ئامادەبووی بەڕێز، ژیان و مێژووی خۆتان و خێزان و کەسوکارتانی تیا دەبیننەوە، چونکە هەموومان بە فۆرمی جیاواز لەناو ئازاری گەلەکەمان و خەباتی گەلەکەماندا پشکمان هەیە…
پاش تەواو بوونی فیلمەکە نوێنەری لایەنەکان و بەشێک لە ئامادەبوان و میوانان لەدەفتەری بیرەوەریدا نامەی دەستخۆشی و هەڵسەنگاندنی خۆیان تۆمارکرد.










