زەیدی بۆ ناردنی مووچەی هەرێم بڕیاریدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەغدا ناکەن، و وەزیری دارایی عێراقیش وتویەتی، “كەمی داهات ناردنی مووچەی دواخستووە”.
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامانی لیژنەی داراییی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆتایی هات و تێیدا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە تاوتوێ کرا.
دانەر عەبدولغەفار، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەكەی وتووە، عەلی زەیدی لە بارەی ناردنی مووچەوە پێی ڕاگەیاندوون، كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن و هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی مووچە دروست نابێت”.
ڕاشیگەیاندووە، جیاوازی لە نێوان مووچەخۆرانی عێراق و كوردستان ناكەین و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، “ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەست بێت مووچە دەنێرێت و هیچ کێشە و بەربەستێک نییە، بەڵکو تەنیا کەمیی داهات پرۆسەکەی دواخستووە”.
فالح ساری وتووشیەتی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەین



