ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت


وەزارەتی پەروەردە داوا لەسەرجەم پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان دەكات پەلە بكەن لە ئامادەكردنی بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بەمەبەستی ئامادەكاریی بودجەی ساڵی 2027.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان لەوەزارەتی پەروەردە، لەنووسراوێكدا بەژمارە 16789 كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، راپەڕین، زاخۆ، سۆران) كردووە، داواین لێدەكات بەمەبەستی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2027، بەپەلە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە میلاكتان، بۆ ساڵی 2027 و بۆمان رەوانە بكەن.



